وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ٤٩ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ٤٩ هەلی کار لە پسپۆڕیی جیاجیا ڕادەگەیەنێت، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داوا كردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ تاوەكوو کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیی رۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەم لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
بۆ زانیارى زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
وەزارەتی_بازرگانی_و_پیشەسازی_رەخساندنی_٤٩_هەلی_کار_رادەگەیەنێت.pdf - Google Drive