شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- رۆژی یەكشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە سەرۆكایەتی كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی وەزارەت سەردانی شاری بەغدایان كرد.
ئامانج لەو سەردانەی شاندی وەزارەتی بازرگانی چارەسەركردنی گرفتی پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە.
لە كۆبوونەوەیەكدا کە سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی تێیدا ئامادەی بوو شاندی وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزیری پیشەسازی عێراق باسیان لە گرفتەكانی پیشەسازی كرا و میكانیزمەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتانە بەوردی خرانەڕوو و بڕیار درا چەند لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێک بهێنرێت.