هەولێر و بەغدا لەسەر کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیاران ڕێکدەکەون
![](/media/17430/fb_img_1670854353303.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133153406420000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی نێوان هەردوولا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بریکارانی هەردوو وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەڕێوەچوو. تێیدا چەند تەوەرەیەکی گرنگ باسکران، لەوانە: شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆساڵانی پێشوو کە ژمارەیەک جووتیار خۆیان لەوێ ئامادەبوون، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە چۆنیەتیی گفتوگۆکانی وەزارەت و وەزیری بازرگانی وپیشەسازی و هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکانیان. بەڵێنیش وەرگیرا سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت، شایستەی دارایی جووتیاران خەرج بکرێت.
هەروەها چەند بابەتێکی پەیوەست بە بازرگانی و گرفتی بەردەم کارەکان تاووتوێ کران و بڕیارە لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشەوە چارەسەر بکرێن.