ئەمساڵ (2221) پسوولەی خۆراك دروستکراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەی كار و چاڵاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراك لە هەولێر، (سیامەند قادر نانەكەلی)، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاماژەی بە ئاماری ساڵی تازە دا كە تیایدا هاتووە:
- ناوی (4681) منداڵی تازە لە دایكبوو تۆماركراون.
- دروستكردنی پسوولەی خۆراكی نوێ (2221) پسوولە بۆ ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی نوێیان بۆ كراوە.
- گواستنەوەی تاكە كەس لە نێوان پارێزگاكان (989) كەس، لە شارەكانی دیكە بۆ هەولێر.
- جیاكردنەوەی پسوولە (مطلقە)، (153) كەس.
- گواستنەوەی نەفەر یان تاكەكەس لە پسوولەیەك بۆ پسوولەیەكی دیكە (111) كەس.
- تۆماركردن و دروستكردنی پسوولەی نوێ بەپێی نووسراو و ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی یان ڕەزامەندی پارێزگای هەولێر (37) پسوولەی نوێ دروست كراون.
- گواستنەوەی خێزان و تاكەكەس لە بنكەكانی خۆراكی هەولێر بۆ شارەكانی دیكە (2351).