Skip to the content

دادگای بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 28-2-2022 شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە سەرۆكایەتی (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێریان كرد. 
سەردانەكە بە مەبەستی کردنەوەی دادگای بازرگانی و  دەستبەكاربوونی دادوەر (تەرزە سالار عوسمان) بوو وەك دادوەری دادگای بازرگانی، ئەو دادگایە گرنگییەكی تایبەت و زۆری بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی هەیە، بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو كێشە و گرفت و كەیسانەی كە لە كەرتی بازرگانیدا سەرهەڵدەدەن، تاوەكو بە شێوەیەكی یاسایی چارەسەرییان بۆ بدۆزرێنەوە و یەكلایی بكرێنەوە.