هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دەگاته ههرێمی كوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئاگاداری ناردووە بۆ جوتیاران کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.
(نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: کە لە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگادارکراین، کە بەشی یازدەهەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕیەکان لە ڕێگای سایلۆکان دابەشی دەکەین بەسەر جوتیاراندا.
کە بڕی پارەکە بەم شێوەیە :
سلێمانی- بڕی دەملیار و نۆسەد و هەشتاو نۆ ملیۆن دینارە.
هەولێر- بڕی سێ ملیار و سەد وپەنجا پێنج ملیۆن دینارە.
دهۆک- بڕی نۆسەد و نەوەد ملیۆن دینارە.