وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان دۆخی پیشەسازی هەڵدەسەنگێنن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە 20-2-2022 (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و دكتۆر (موحەمەد شوكری) سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئێستای پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیارێك خرانە ڕوو بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.
ئهم كۆبوونهوهیه بە ئامادەبوونی (عەلی عوسمان) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی
(سەروەر كەمال هاواری) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی هەردوولا بەڕێوەچوو.
هەر یەك لە بابەتی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و هەوڵدان بۆ وەبەرهێنانی كەرەستەی خاوی پیشەسازی لە ناوخۆی هەرێم و دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی هاوچەرخ بەپێی بوونی كەرەستەی خاو لە ناوچەكەدا تاووتێ كران.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لە هەردوولا بۆ سەرپەرشتیكردن و كۆكردنەوەی داتا و زانیاری پێویست لە بارەی كەرتی پیشەسازی و وەبەرهێنان بۆ داڕشتنەوەی ستراتیژی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەروەها بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە كۆڕبەندێكی پیشەسازی بە هاوكاری هەردوولا ببەسترێت.
لە كۆتاییدا هەر یەك لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆك و تەوەرە گرنگەكانی كۆبوونەوەكەیان ڕاگهیاند.