چەكی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕاگەیاندراوێكدا (نەوزاد شێخ كامیل) بەڕێوهبەری گشتی بازرگانی، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی بڵاوكردەوە و دهڵێت: لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەش دەكرێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنی شایستە دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ( ٢٠٢١ ) ئاگادار كراینەوە كە بەشی دەیەمی شایستەی دارایی جوتیاران چەكەكانیان گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕیەكان و دواتر چەكی ئەو بڕە پارە لە ڕێگای سایلۆكانی هەرێم دابەش دەكرێت بە سەر جووتیاراندا و لە بانكەكان پارەكەیان وەردەگرن.
بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە بەم شێوەیە :-
هەولێر: بڕی (یەك ملیار و شەست وهەشت) ملیۆن دینار.
سلێمانی: بڕی (یەك ملیار و شەش سەد و حەفتا و دوو) ملیۆن دینار.
دهۆك: بڕی( سەد و شەست و دوو) ملیۆن دینار.