دابه‌شكردنی بەشە خۆراکی مانگی یه‌ك دەستی پێ‌کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتی 27 / 02/ 2022 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراک و بەڕێوەبەری کۆمەڵگه‌ی کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان، دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر .
تاكو ئێستا بنکەکانی (201+206+208+ 209 +210+211) ناوشار کۆتایی هاتووە و تەنها برنج ماوە، له بنکەی ( 202) گەڕەکه‌كانی ڕاپەڕین و سه‌فین و برایەتی و هەولێری نوێ دابه‌شكردن ده‌ستی پێكرد، بنکەی ( 203 ) ی گەڕەکەکانی ( باداوە و سێتاقان و گڵكه‌ند و هەڤاڵان و هاکاری و پۆلیساوە ) ناوشار دەست کرا بە دابەشکردن، بنکەی ( 204) ی مهنتکاوە و موفتی و ڕووناکی و زراعە، ناوشار دەست کرا بە دابەشکردن .
ئه‌مه به‌شی یەکەمی لیستی مانگی 1 ی 2022 ه و بۆ هه‌ر تاكێك ئه‌م بابه‌تانه له‌خۆ ده‌گرێت:
1- شەکر الاتحاد ۱ کغم .
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی ۱ قوتی ٤۰۰غم .
4- فاسۆلیا ترکی ٥۰۰ غم .
5- لەتکە نۆکی ڕووسی ٥۰۰ غم .
6- برنج ( نەهاتووە)
نزیکەی 700 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە کۆگاکان و دوای دەرچوونی لە پشکنین دابەش دەکرێت و بەردەوام دەبێت .