Skip to the content

لە گەرمیان ٣٥ کغم کەرەستەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لیژنەی چاودێریی بازرگانی گەرمیان لە ڕێكەوتى 27 و 28-2-2022 سەردانی چەند شوێن و بازاڕیان کرد، لە دوای پشکنینی ورد توانیان دەست بەسەر ٣٥کغم کەرەستەی ماوە بەسەرچوودا بگرن.
لە ئەنجامی بەسەرکردنەوەی چەند شوێنێکدا، تەنیا یەک پسوولەى سزادان به هۆى سەرپێچیەوە کرا،  هەروەها بڕى 35 كغم کەرەستەى جۆراوجۆرى ماوە بەسەرچوو (ئێکسپایەر) لە ناوبران، ئەو شوێنانەی بێ کێشە بوون دەستخۆشی و پێزانینیان ئاڕاستە کرا، سەردانەکان بە شێوەیەکی لە ناکاو و هەڕەمەکی بەردەوام دەبن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان.