چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ( نەوزاد شێخ كامیل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند كە چەكی پارەی بەشی هەشتەمی پارەی جوتیاران بۆساڵی (٢٠٢١)گەیشتۆتە هەرێم و لە چەند ڕۆژی ئاییندە پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان دابەش دەكرێن بە پێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بریتیین لە:-
هەولێر (350.000000) سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار
سلێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار
دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار