Skip to the content

بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی هیندستان بەشدار بوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2022/1/27، بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی هیندستان، (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری کرد  لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی هیندستان، هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانی ئاڕاستەی ( شوبهاش كاین) کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە کرد و هیواى خواست  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان پتەوتر ببێت بە تایبەتی لە ڕووی بازرگانییەوە.