بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداریی کۆڕبەندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ۱۹-١-٢٠٢١ (نەوزاد کامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی کرد لە دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە وتارێکدا بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بە ڕۆڵی بازرگانی لە گەشەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی بازرگانی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانی و بەڵێنی هەموو ئاسانکارییەکی دا لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، هەر لە کۆڕبەندەکەدا نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گرنگی ئەو کۆڕبەندە و ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە ئەرک و کاری ڕۆژانەدا بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.