یەکەمین کۆنفڕانسی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بهڕێوه چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 31-1-2022، (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی (فەتحی موحەمەد عەلی) ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان بەشداربوون لە کردنەوەی یەکەمین کۆنفرانسی بازرگانی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق، كه بە سەرپەرشتی وەزارەت و سەندیکای زێڕینگران، کۆمپانیای شێخە، له شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە دەستپێکدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەکی دەربارەی گرنگی زێڕ و ڕۆڵی لە بووژاندنەوە و گەشەسەندنی ئابووری و بازرگانی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، هەروەها راوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت بە پانێڵێک له کۆنفرانسەکە دا بهشدار بوو، هەر لە کۆنفرانسەکەدا پێشانگایەکی تایبەت بە کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیاکان بۆ نمایشکردنی بەرهەم و کاڵا و پڕۆژەکانیان کرایەوە ، ئهمه بۆ یەکەمین جارە کۆنفرانسی لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوە بچێت.