Skip to the content

شاندێکی بازرگانیی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدەن

‏‎هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٦ سەروەر كەمال هاواری بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی پێشوازی لە شاندێكی بازرگانان و خاوەنكارانی ڕووس و ئۆكراینی کرد كە بە مەبەستی كاركردن لە چەند بوارێكدا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە؛ پاش بەخێرهاتنی شاندەكە لە لایەن بریكاری وەزارەتەوە دواتر لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی وەزارەت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندەكە كرد، كە هەریەكە لە ڕاوێژكارانی وەزارەت د.سۆران سەلاحەدین، فەتحی مودەریس، د.حوسێن چەلەبی و بەڕێوەبەرانی گشتی سوار عەزیز و نەوزاد كامل و د. محمد میرانی ئامادەبوون. 
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین تەوەرەی گرنگی بازرگانی و دەرفەتی كار و بزنس لە هەرێمی كوردستان كرا.
شاندەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە چەندین سێكتەری ئابووری، هاوكات كردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانی بۆ ئاڵوگۆڕ (هاووردە و هەناردە)کردنی کاڵاو بەروبوومە خۆراکییەکانی نێوان ڕووسیا، ئۆکرانیا و هەرێمی کوردستان، هەروەها دانانی سیستەمێک کە بتوانێت بازرگانانی هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە ببەستێتەوە و داتا و ژمارەی تەواو بخاتە بەردەستی بازرگانان و خاوەنكارەكان.