ئەندامێکی ئەنجومەنى شوراى دەوڵەتى قەتەر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد
![](/media/13131/fb_img_1656702446180.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133012125730000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ۳۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاری پەیوەندیەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیان کرد لە شێخ محمد بن بطي سالم خلیفة العبدالله ئەندامی ئەنجومەنى شوراى دەوڵەتى قەتەر، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی بازرگانی و بزنس و هەل و دەرفەتی كار لە هەرێم بۆ میوانەکە خرایە ڕوو، ناوبراویش خۆشحاڵی خۆیانی نیشاندا بەرامبەر بەو پێشكەوتنەی كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و مەبەستی سەردانەكەی خستە ڕوو كە ئاشنابوونیانە بە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازى لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و کاری بزنس .