Skip to the content

ئەندامێکی ئەنجومەنى شوراى دەوڵەتى قەتەر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی ۳۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بە ئامادەبوونی  ڕاوێژكاری  پەیوەندیەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیان کرد  لە شێخ محمد بن بطي سالم خلیفة العبدالله ئەندامی ئەنجومەنى شوراى دەوڵەتى قەتەر، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی بازرگانی و بزنس و هەل و دەرفەتی كار لە هەرێم بۆ میوانەکە  خرایە ڕوو، ناوبراویش خۆشحاڵی خۆیانی نیشاندا بەرامبەر بەو پێشكەوتنەی كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و مەبەستی سەردانەكەی خستە ڕوو كە ئاشنابوونیانە بە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازى لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و کاری بزنس .