وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پشتگیری هەڵسەنگاندنی جیۆلۆجی پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٥ ی تهممووزی ٢٠٢٢ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لەشاندی باڵای کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان لقی سلێمانی و کەرکووک.
لە دانیشتنێکدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا و شاندەکە داوایان کرد وەزارەتی بازرگانی پشتگیری تەواوی لایەنی هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژە پیشەسازییەکان بکات لەڕووی جیۆلۆجییەوە ، هەروەها داواکرا خوول و ڕاهێنانی تایبەت بەکارمەندانی جیۆلۆجی ناو فەرمانگەکانی وەزارەت و حکومەت بە گشتی بکرێتەوە.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پشتیوانی و هاوکاری خۆی و وەزارەتی بۆ دەربڕین.