پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە و تاكو ڕێكهوتی ٤ی تهممووزی ٢٠٢٢ بڕی (٢١٣) هەزار و ١٣٣ تۆن و ٢٦٠ کیلۆ گەنم له سایلۆكانی ههرێمی كوردستان وەرگیراوە بەم شێوەیە :
- سایلۆکانی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی ٩٨ هەزار و ٩٧٠ تۆن و ٢٠کیلۆ.
- سایلۆی هەولێر بڕی ٧٠ هەزار و ٨٢١ تۆن و١٢٠کیلۆ.
- سایلۆکانی فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی ٤٣ هەزار و ٣٤٢ تۆن و ١٢٠کیلۆ.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی داوای کرد جوتیاران گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن .