Skip to the content

پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٥ ی ته‌ممووزی ٢٠٢٢ (کەمال موسلیم )وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت سەردانی کونسوڵگەری وڵاتی بەریتانیایان کرد لە شاری هەولێر و لە لایەن (دیڤد هاند) کونسوڵی گشی بەریتانیا و بە ئامادەبوونی (ڕەوەند عەسکەری ) کونسوڵی بازرگانی پێشوازیان لێکرا ، سەردانەکە بە مەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازی و ئابووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا بوو.

لە دانیشتنێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوانیان کرا و هەردوولا خۆشحاڵ بوون بە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندیە  بە تایبەت ئەو کۆنفرانسە کوردستانی و بەریتانییەی لە هەفتەی ڕابردوو لەهەولێر ئەنجام درا ، هەروەها  بڕیار درا بە مەستی هاتنی زیاتری سەرمایەداران و کۆمپانیاکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان لە سێکتەرە جیاوازەکان بە تایبەت سێکتەری پیشەسازی خۆراک، هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیان بەردەوام بێت .