زیاتر له ١٧٠ هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە
![](/media/12961/fb_img_1656188474825.jpg?center=0.3784355179704017,0.48837209302325579&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133007012540000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی بهروبوومهكانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی سایلۆكانه‌وه به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، له‌م باره‌یه‌وه بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند : له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه تاکو ٢٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بڕی ١٧٠ هەزار و ٣٩١ تۆن و ٢٠ کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە بەم شێوەی لای خوارەوە :-
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: ٧٦ هەزار و ٢٤٨ تۆن و٣٤٠ کیلۆ .
پارێزگای هەولێر: ٥٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن و٦٨٠ کیلۆ .
پارێزگای دهۆک: ٣٩ هەزار و ٣٧٨ تۆن.