لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە نشینگەی شارەکان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەبەسترێنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢، بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و شاندی یاوەری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێریان کرد و لەلایەن عەقيد.كامل محەمەد باقر حەسەن بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەشەکانی نیشینگەی هەولێر پیشوازی کران ،
لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی هەماهەنگی نێوانیان کرد و پاش گفتوگۆی بابەتەکان بڕیاریاندا کە هەماهەنگی بەردەوام هەبێت لەنێوان بەشەکانی هەردوو لا بۆ دۆزینەوەی میکانزمێکی گونجاو کە کاری کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتنی نشینگەی هاووڵاتیانی بیانی و ڕێکخستنەوەی ، هەروەها لە سیستەمی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کاربکرێت لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی شارەکان ببەسترێنەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
لە کۆتاییشدا هەردوولا هاوڕابوون بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی ئەلیکترۆنی یەکتر بۆ پێشخستنی کاروبارەکان.