هەوڵ دەدرێت بەروبوومە ناوخۆییەکان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ، بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکانی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی، پێشوازی لە شاندی سەنتەرێکی توێژینەوەی بازرگانی و کشتوکاڵی هۆڵەندی کرد.
ئامانج لەسەردانەکە باسکردن بوو لە کردنەوەی لقێکی ئەو سەنتەرە لە هەرێمی کوردستان تاکو بتوانرێت بە شێوەیەکی زانستی و ستاندارد بەروبوومە ناوخۆییەکان هەناردە بکرێن و بخرێنە بازاڕەکانی جیهان.