وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر بەسەر دەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٣ ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، (کەمال موسلیم ) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان. سەردانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری کرد و سەرجەم بەشەکانی عەلوەکەی بەسەر کردەوە ، پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی : وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەم پرۆژە بەلامانەوە گرنگە و لەم عەلوەیەدا چەندین بەڕادی ساردکردنەوە هەیە و بەنیازن زیاتریشی بکەن بۆ هەڵگرتنی بەروبوومی کشتوکاڵی ، هەروەها ڕایگەیاند ئەم عەلوەیە دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ بۆ زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی و هەناردەکردنی بەرهەمەکانمان بۆ ناوچەکانی تری عێراق و دەرەوەی عێراقیش ، بەشێکی تری گرنگ لەم عەلوەیە دروستکردنی خانووی پلاستیکییە بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆ کە دەتوانین بڵێین قەرەبووی وشکە ساڵی دەکاتەوە لە داهاتوو ، وە ئەوەی جێگای دلخۆشیمان بوو بەتەواو بوونی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر(١٥) هەزار دەستی کاری خۆماڵی دەتوانن کاری تێدا بکەن .
سهبارهت به پرۆسهی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگهیاند: پرۆسەکە بەردەوامە و تا ئێستا (١٥٨) هەزار تەن گەنم وەرگیراوە و پرۆسەکە درێژەی هەیە ، لەبارەی گرانبوونی نرخ لە بازاڕەکان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند هەروەک پێشتریش ڕامانگەیاندووە گرانبوونی نرخ لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە، ئێمە تەنها توانیومانە نەهێڵین لەوە زیاتر نرخ بەرز بێتەوە .