Skip to the content

بڕی ٢٣ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند کە بڕی ٢٣ ملیار و  ٣٥٠ ملیۆن دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە.
پارێزگای سلێمانی (بڕی ۹  ملیار دینار ) وە پارێزگای هەولێر (بڕی ۷ ملیار و ۷٥۰  ملیۆن دینار) وە پارێزگای دهۆک بڕی ( ٦ ملیار و ٦۰۰  ملیۆن دینار)
بڕیارە دوای تەواو بوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.