Skip to the content

زیاتر له‌ ١٧٠ هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به‌ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی سایلۆكانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، له‌م باره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند : له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه‌ تاکو  ٢٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بڕی ١٧٠ هەزار و ٣٩١  تۆن و ٢٠ کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە بەم شێوەی لای خوارەوە :-
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە:  ٧٦ هەزار و ٢٤٨  تۆن و٣٤٠ کیلۆ .
پارێزگای هەولێر:  ٥٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن و٦٨٠ کیلۆ .
پارێزگای دهۆک:  ٣٩ هەزار و ٣٧٨ تۆن.