Skip to the content

سێیەمین پێشانگای تەکنەلۆژیی ( HITEX 2022 ) کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ ی ‌‌حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونى   کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و ئەندازیاران، سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لە عێراق، HITEX 2022 لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ١٥٠کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداریان تێدا کردووە و بۆماوەى ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.