وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ٤ی حوزەیرانی٢٠٢٢ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم
سایلۆی هەولێری بەسەرکردەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ناردنی گەنم بۆ ئاشەکان کرد، تا بکرێتە ئارد بۆ دابینکردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی بەشە ئارد.
لەم وەرزەدا کە وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە شێوەیەکی مەیدانیی بەردەوام لە بەسەرکردنەوە و چاودێری ڕاستەوخۆی پڕۆسەکەدایە، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.