Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ٤ی حوزەیرانی٢٠٢٢ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم 
سایلۆی هەولێری بەسەرکردەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ناردنی گەنم  بۆ ئاشەکان کرد، تا بکرێتە ئارد بۆ دابینکردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی بەشە ئارد. 
 لەم وەرزەدا کە وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە شێوەیەکی مەیدانیی بەردەوام لە بەسەرکردنەوە و چاودێری ڕاستەوخۆی پڕۆسەکەدایە، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.