وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سهردانی سایلۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی حوزهیرانی ٢٠٢٢ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و نهوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و شاندی یاوەریان سەردانی سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ و سەید سادقیان کرد، مەبەست لەو سە ردانە بەسەرکردنەوە و ئاگادار بوون بوو لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کە وەرگرتنی گەنم تێیاندا دەستی پێکردووە.
دوای گوێگرتن لە پێشنیار و بۆچوونی جوتیاران و فەرمانبەران بەڵێن درا کارئاسانی تەواو بکرێت لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە.
دوای پشکنینی گەنمەکە لە لایەن تاقیگەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانەوە دەرکەوت گەنمێکی باشە و دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت .