Skip to the content

ئەو ئاردەی دەدرێتە هاووڵاتیان، تێستکراوە و بە سوودە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی 2002/3/9 بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی هەولێر، تێستی ئەو ئاردەیان کرد کە لە کارگەی بێتواتە دروست کرابوو، ڕایانگەیاند کە بۆ کەم خوێنی سوودی هەیە.
لە بەردەوامی ئەرکەکانیاندا، بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی هەولێر، پاش دوو ڕۆژ لە ناردنی گەنم بۆ کارگەی بێتواتە و هاڕینی، تێستیان کرد و نانیان لێ دروست کرد، لەئەنجامدا  دەرکەوت ئاردێکی بە پێزە و لە ڕووی تەندروستیشەوە شیاو و بەسوودە بۆ بەکارهێنان، بەهۆی ئەوەی لە کاتی هاڕیندا ماددەی (برێمکس) ی تێکراوە و ئەم ماددەیەش بۆ کەم خوێنی سوودی هەیە.