ئەو جوتیارانەی ساڵی ٢٠٢١ گەنمیان داوەتە سایلۆکان، بۆ هەرتۆنێک پەنجا هەزار دیناری دیکەیان پێ دەدرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵەوە ئاگادارکراونەتەوە ئەو جوتیارانەی لە ساڵی ٢٠٢١دا گەنمیان پێشکەش بە سایلۆکان کردووە بۆ هەر تۆنێک بڕی 50 پهنجا ههزار دیناری دیکەیان بۆ تەرخان کراوە.
نەوزاد شێخ کامل ئاماژەشی بەوەدا کە پاش هەوڵێکی زۆر دواجار ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ ڕەزامەندی دا کە ئەو بڕە پارەیه خەر ج بکرێت، ئەو بڕە پارەیەش لەڕێگەی سایلۆکانی هەرێم چەکیان پێ دەدرێت و دواتر له بانک پارەکە وەردەگرن.