بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کۆڕبەندی پیشەسازی"لە پێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار" بەڕێوەدەچێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، کۆڕبەندی پیشەسازی :
"لەپێناو رەخساندنی بازاڕ و کار" بەڕێوەدەچێت.
بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری کەرتی پیشەسازی و هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ رەخساندنی هەلی کار، ئینڤێست ئین کوردستان، هەڵدەستێت بەرێکخستنی کۆڕبەندێک بۆ سێکتەری پیشەسازی لە ژێرناوی "رەخساندنی بازاڕ و کار" بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، لەم کۆڕبەندەدا تیشک دەخرێتە سەر هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پێشخستنی زیاتری بەرهەمی خۆماڵی و گرنگیدان بە کارگە و پڕۆژە و ناوچە پیشەسازییەکان.
هوتێل ڕۆتانا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٦
کات/ 2:15 دوای نێوەڕۆ