دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 07/ 03/ 2022 بەسەر پەرشتی (دلێر عبدالواحد )، بەڕێوەبەری بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی هەولێر، وە بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی كۆگاكان و سەرجەم ئەمینداری كۆگاكان، بەردەوامن لەسەر دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر و دەستكرا بە دابەشكردنی زەیتی توركی و دۆشاوی تەماتە بۆ :بنكەی (207) ناوشار، گەڕەكەكانی كوران و كوردستان و بەهار وكرێكاران، دابەشكردنی برنجی تایلەندی بۆ :بنكەی ( 209) ناوشار سەیداوە و ئیسكان و پەرلەمان و شەهیدان، دابەشكردنی ( شەكر و فاسۆلیا و لەتكە نۆك )، بنكەكانی (215+214) دەوروبەری شار، وەكو، ناحیەی دارەتوو و ناحیەی قوشتەپە و دەوروبەری، قەزای خەبات و هەنجیرۆك و دەوروبەری، بنكەكانی 214 + 215، چاوەڕوانی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) بن دوای دەرچوونیان لە پشكنین دابەش دەكرێت، بڕی ( 500 )تەن ( زەیت ) ی توركی گەیشتە كۆگاكان و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردن كرا، وەجبەی یەكەمی ساڵی 2022، ئەم بەشە خۆراكە لەسەر لیستی مانگی 1 ی 2022، بابەتی خۆراكەكە بۆ هەر نەفەرێك پێكهاتووە لە:
1- شەكر الاتحاد ۱ كغم.
2- زەیت توركی یەك دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی توركی ۱ قوتی ٤۰۰غم.
4- فاسۆلیا تركی ٥۰۰ غم.
5- لەتكە نۆكی ڕووسی ٥۰۰ غم.
6- برنج تایلەندی 3 كگم.
دابەشكردنی بنكەكانی تر بەردەوام دەبێت.