دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ دەستی پێکرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 06/ 03/ 2022
بەسەر پەرشتی ( دلێر عبدالواحد ) بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر وە بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر .
دابەشکردنەکە بەم جۆرەبوو:
برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی :
بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار .
بنکەی ( 211) ی ناوبازار / ناوشار
( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک )
بنکەکانی (216+220+ 221) دەوروبەری شار
وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری .
شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ،
پیرمام و دەوروبەری .
چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.
هەروەها بڕی ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان.
وەجبەی یەکەمی ساڵی 2022
ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی 1 ی 2022 .
بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:
1- شەکر الاتحاد ۱ کغم .
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی ۱ قوتی ٤۰۰غم .
4- فاسۆلیا ترکی ٥۰۰ غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی ٥۰۰ غم .
6- برنج تایلەندی 3 کگم .