وەرشەکارێک بۆ یارمەتیدانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت سازکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 7-3-2022 (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بە ئامادەبوونی (نەوزاد شێخ کامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و (ئیبراهیم عەزیز) بەڕێوەبەری بازرگانی ناوخۆ و (بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک) بەشداربوون لە وەرشەی کار-ێک لە شاری هەولێر کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی(wfp) و ژمارەیەک ئاژانسی نێودەڵەتی ڕێکیان خستبوو.
وەرشەکارەکە بە بەشداری نوێنەری زۆربەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە ( پەرەپێدانی تۆماری یەکخراو و ئامانجدارکردن و دەست نیشانکردنی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بۆ وەرگرتنی یارمەتییەکان).