Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆگا و سایلۆ و سەنتەری بازاڕەكانی بەسەر کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 8-3-2022  (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری (نەوزاد شێخ كامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە مەبەستی چاودێریكردنی خۆراك سەردانی چەندین كۆگا و كارگە و بازاڕیان كرد. 

سەردانەكە بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بوونی پێداویستی خۆراك لە كۆگاكانی دابەشكردنی خۆراك و چاودێریكردنی پاراستنی پێداویستی ڕۆژانەی خۆراك بۆ هاووڵاتیان، لە سەرەتادا سەردانی كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكی هەولێریان كرد، دواتر كارگەی عافیە بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی بەسەر كردەوە، پاشان سەردانی كۆگاكانی خۆراك و سایلۆی هەولێر و سەنتەری بازاڕی هەوری كرد، لە درێژەی سەردانەكەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی جەختی لەسەر دابینكردن و هەبوونی خۆراكی پێویست لە كۆگاكان كردەوە، هەروەها ڕێنمایی درا كە  چاودێریی بازاڕەكان بكرێت تاوەكو بە هیچ شێوەیەك گرانی و هەڵاوسان لە نرخی شت و مەك ڕوونەدات، هەروەها زامنكردنی خۆراك لە كۆگاكان بۆ ئەوەی گرفت لە بوونی خۆراك دروست نەبێت.