ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دهكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16 ی ئایاری 2022، ( نەوزاد شێخ کامل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، پێشوازی کرد لە شاندێکی ھاوبەشی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە پێکھاتبوون لە ( ئهحمهد فهھم جهبار ) جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی و ( حهیدهر نووری جهبر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە و ( ھهمسە عامر کامل ) بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری و شاندی یاوەریان.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری بازرگانی ناوخۆ و بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی (ھەولێر و دھۆک و سلێمانی) و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر ئامادەی بوون باسی ئامادەکاریەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان کرا ، ھەردوولا ئامادەییان دەربڕی بۆ ھەر ئاسانکارییەک و ڕێگه خۆشکردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران .