دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە
![](/media/11474/fb_img_1651436447958.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132959685600000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/١ لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی ھەولێر دابەشکردنی وەجبەی دووەمی برنج کۆتایی پێھات و زەیت و شەکر و برنج بەسەر سەرجەم بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دابەش کراون ، ھەروەھا دۆشاوی تەماتە بە ڕێژەی ٢٤٪ دابەش کراوە ،
وە ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/١ دەستکراوە بە وەرگرتنی بەشێکی تری دۆشاوی تەماتە و زەیت و برنجی تایلەندی دوای دەرچوونیان لە پشکنین دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت .