Skip to the content

كونسوڵی بازرگانی توركیا سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانى كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 16-5-2022، (کەریم توزلو) كونسوڵی بازرگانی توركیا لە سەردانێكدا بۆ لای (بڵند محەمەد مەولوود) بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی، لەبارەی چۆنیەتی تۆماری كۆمپانیاكان و گۆڕانكارییەكانی تۆماری ناوی بازرگانی گفتوگۆیان كرد. 
لە دیدارەكەدا  بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان تیشكی خستە سەر چۆنیەتی تۆماری ناوی بازرگانی و ئەو گۆڕانكاری و ئاسانكارییانەی بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و ئاماژەی بەوەشدا یاساكە پاش بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیع دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن. 
هەروەها باس لە چۆنیەتی وەرگرتنی ئەزموونی تۆماری كۆمپانیاكان لە توركیا كرا بە سیستەمی ئەلیكترۆنی، كونسوڵی توركیا داوای كرد پەیوەندییەكان بەردەوام بن بۆ ئەوەی هەردوولا  هاوكاریی یەکتر بکەن لە کارەکانیاندا .