پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە (٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٢) لە سایلۆی هەولێر، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەستی پێکرد،
پرۆسەی وەرگرتنەکە بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڕێوەچوو،
پاش ئەنجامدانی ڕێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، لەلایەن سایلۆی هەولێرەوە وەرگیرا .
لە ئێستادا وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی (٨٥٠) هەزار دینار بۆ کڕینی هەر تەنێک لە گەنم دەدەنە جوتیاران و بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا بکرێنەوە.