کار دەکرێت بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەنێوان هەرێم و ناوچەکانی تری عێراق
![](/media/12147/fb_img_1653513973834.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132980226620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشهممه ڕێكهوتی ٢٠٢٢/٥/٢٥ (کۆڤان جلال ) بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی بەجیا لەگـــــەڵ ھەریەکە لە (عهلاء موسى عهلی ) بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەشەپێدان و ڕێکخستنی پیشەسازی و (حامد عهواد ) بەڕێوەبەری گشتیی شارە پیشەسازییەکانی بەغدا کۆبۆوە.
ئامانج له کۆبوونەوەکان ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردوولا و پشتگیریکردن و پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییەکان لە نێوان ھەرێم و ناوچەکانی تری عێراق بوو، ھەروەھا بۆ ئاشنابوون لەشێوازی كارکردن لەسەر دامەزراندن و گەشەپێدانی شارە پیشەسازییەکان لە ناوەراست و باشووری عێراق بوو.