ئامادەکاریی بۆ وەرزی بە بازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٣ بە سەرپەرشتی (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، کۆبوونەوەیەك لە گەڵ بەڕێوەبەرانی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چەندین خاڵ و تەوەری گرنگ و خۆئامادەكردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرا .
بە پێی ئەو نرخەی کە لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ دەستنیشان کراوە لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر تۆنێک گەنم بڕی (٨٥٠) هەزار دینار دەدەرێتە برا جوتیارەكان و بە پێچەوانەی ساڵانی پێشووتر سەرجەم بەرهەمەكەیان لێوەردەگیرێت، هاوکات وا بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بکرێت.