Skip to the content

بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لەگەڵ بەغدا تاوتوێ ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٠٢٢/٥/١٩ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ شاندێکی  وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ  بە سەرۆکایەی ئیبتهال هاشم  بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون کۆبوویەوە و باسیان لە گیروگرفتەکان و کەمی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان و چۆنیەتی بە بازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرد.
کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکە  بەڕێوە چوو ، تێیدا بە وردی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە بە مەبەستی بەدواداچوون هاتوونەتە هەرێمی کوردستان پرسی ناردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و ئەو کەل و پەلە خۆراکیانەی  نێردراون و ئەوانەش دواکەوتوون و هه‌روه‌ها چۆنیەتی وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ باسی لێوە کرا.