شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە بەغدا بەشداریی کۆنفرانسێک دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٢ لەسەر بانگھێشتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم کە پێکھاتبوون لە ( فەتحی محەمەد عەلی ) ڕاوێژکاری پەیوەندیەکانی وەزارەت و ( بڵند محەمەد مەولوود ) بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و ( کۆڤان جەلال ) بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بە نوێنەرایەتی وەزارەت بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی ڕەخساندنی ھەلی کار لە بەغدا،
کۆنفراسەکە لەسەر پاڵپشتی ڕێکخراوی ناوبراوە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی لە خۆگرتنی لایەنی دارایی و گەشەپێدانی بەھای کار و بزنسە کشتوکاڵیەکان ، و ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی باشە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی ھەرێمی کوردستان و عێراق.