Skip to the content

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سۆنگەى هەست کردنمان بە بەرپرسیارێتى بەرامبەر بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و سەلامەتییان, بە پێویستمان زانیى  رونکردنەوەیەک لە بارەى ئەو دەنگۆیانە بڵاو بکەینەوە کە لەسەر بەشە خۆراکى هاوڵاتیان هەیە و لە لایەن ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى  سلێمانى بەدواداچوونى بۆ کراوە کە گوایە برنجی خراپ لە نێو ئەو بەشە خۆراکەدا هەبووە.
ئێمە هاوڵاتیانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بەشە خۆراکەى دابەش دەکرێت لە رێگەى بریکارەکان پێشتر پشکینینى بۆ دەکرێت و پاش دڵنیابوون دابەش دەکرێت، ئەم خاڵەتەش تەنیا چەند فەردە برنجێک بووە لە کۆی چەند هەزار تۆن، کە ئەوەش شتێکی ئاساییە و دەکرێت لە کاتى گواستنەوە یان کۆگاکردن ئەم حاڵەتە روو بدات،. کە بە هیج جۆرێک دابەش نەکراوە و هەموو کات ئەم خۆراکانە گەرێندراوەتەوە و لەناوبراون . 
لە هەمان کاتدا هاووڵاتیان و بریکارەکان ئاگادار دەکەینەوە لە کاتی بینی هەر حاڵەتێکى لەم جۆرە راستەوخۆ لێژنەکانى چاودێرى بازرگانى ئاگاداربکرێنەوە و تاکو کێشەکانیان چارەسەر بکەن . 

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى
٩ی ئایاری ٢٠٢٢