ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25 ی ئایار دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرجەم جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە کەوا پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٥/٢٥) وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریی کرا.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، داوا لە جوتیارەکان دەکات لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەمهاتوویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.