Skip to the content

کار دەکرێت بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەنێوان هەرێم و ناوچەکانی تری عێراق

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی  ٢٠٢٢/٥/٢٥ (کۆڤان جلال ) بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی بەجیا لەگـــــەڵ  ھەریەکە لە (عه‌لاء موسى عه‌لی ) بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەشەپێدان و ڕێکخستنی پیشەسازی و  (حامد عه‌واد ) بەڕێوەبەری گشتیی شارە پیشەسازییەکانی بەغدا کۆبۆوە.
ئامانج له‌ کۆبوونەوەکان ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردوولا و پشتگیریکردن و پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییەکان لە نێوان ھەرێم  و  ناوچەکانی تری عێراق بوو، ھەروەھا بۆ ئاشنابوون لەشێوازی كارکردن لەسەر دامەزراندن و گەشەپێدانی شارە پیشەسازییەکان لە ناوەراست و باشووری عێراق بوو.