Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و تيمێکی وەزارەت سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و سایلۆی ڕانیە و ئاشی ڕانیەیان بەسەرکردەوە.

لەو سەردانەدا کە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی بازرگانی و پیشەسازی و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان یاوەری بوون، سەردانی سایلۆ و ئاشی ڕانیەیان کرد و پاشان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە کۆبووەوە، باسیان لە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پیشەسازی و تۆماری کۆمپانیاکان و بەڕێوبەرایەتییە بازرگانیەکان کرد لە سنوورەکەدا، بەمەبەستی کارئاسانیی مامەڵەی هاووڵاتیان و خزمەتی گشتی.

هەروەها تیمی وەزارەت چەند پڕۆژە و کارگەیەکیان لە ناوچەکە بەسەرکردەوە، بەمەبەستی زانینی ڕەوشی پیشەسازی لە ناوچەکەدا.

جێی ئاماژەیە ئەم سەردانە لە چوارچیوەی ئەو زنجیرە بەسەرکردنەوانەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دێت بۆ سنوورە جیاجیاکانی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوونی ڕاستەوخۆ لە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی.