Skip to the content

حکوومەت بۆ لابردنی ئاستەنگەکانیان لەگەڵ کارگەکانی شیش و ئاسن گفتوگۆی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە خاوەن کارگەکانی ئاسن و شیش لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گوێگرتن بوو لەگرفت و کێشە و ئاستەنگانەی کارگەکان کە بە هۆی ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دێتە ڕێیان و کار لە بەرهەمی کارگەکان دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە گفتوگۆی چارەسەری کێشەکان، بە خستنەڕووی داتایەک لەلایەن کارگەکانەوە کە تا چەند ئاسن و پیشەسازییەکانی شیش کاریگەرییان لەسەر ئابووری و بازاڕ هەیە، گرنگیی ئەو خۆرە پیشەسازییە خرایەڕوو.

لای خۆیانەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانییان پێدان و بڕیاریشە داواکارییەکان بە نوووسراو بدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکریت.